مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له‌ ساڵیادی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ ساڵیادی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت، لە( (44)مین ساڵڤەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو ئەو خوشک و برایانەی کوردی فەیلی دەکەینەوە کە لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، تەنیا لەبەر کوردبوونیان و پشتگیریکردنی شۆڕشی گەلی کوردستان، دووچاری گرتن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە. 

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌شڵێت، جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجامدرا. بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێیتی ئەخلاقی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە .

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

دڵخوازەكانتان