150 هەزار پیاو لە عێراق خۆیان بە ئافرەت ناونووس كردووە

دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی لە عێراق ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 150 هەزار پیاو لە عێراقدا، خۆیان بە ئافرەت ناونووس كردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی نایاسایی، مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بەدەست بێنن.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر چەند جارێك هەواڵی لەم جۆرە بڵاو دەكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ نەجم عەقابی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی كاری حكوومەتی فیدراڵیی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (ئەلسۆمەریە)، ڕای گەیاند كە دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی دۆسیەی زیاتر لە 150 هەزار پیاوی ئاشكرا كردووە، كە خۆیان بە ئافرەت ناونووس كردووە، تا پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی بە ناوی ژنانی هەژارەوە وەربگرن.
عەقابی ئەوەشی گوتووە كە ئەمە لە كاتێكدایە هەزاران ئافرەت لە عێراق شایەنی وەرگرتنی پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتیین، كەچی لەو مافەیان بێبەش كراون.

دڵخوازەكانتان