سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی: تەنیا تاوانیان کوردبوون بوو

لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و گوتی، پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبوویان بکاتەوە.

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند: “خوشک و برایانی كوردی فەیلی لەنێو دەوڵەتی عێراقدا ئازار و مەینەتی و دەربەدەری زۆریان چەشتووە؛ تەنیا تاوانیان پشتگیریكردنی شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد و كوردبوونەكەیان بووە”.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە حكومەتی عێراق بە ئەركی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و ناسنامە و قەربووكردنەوە و نەهێشتنی ئاسەواری جینۆسایدكردنیان جێبەجێ بكات.

 ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی تێپەڕێ؛ جینۆسایدی ئەو کوردانە لە چواری نیسانی ساڵی 1980ده‌ستپێكرد و دە ساڵ بەردەوام بوو.

دڵخوازەكانتان