نێچیرڤان بارزانی: داوا دەکەین حکومەتی عێراق كێشەکانی کوردانی فەیلی چارەسەر بکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “داوا دەکەین حکومەتی عێراق كوردانى فه‌يلى له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ره‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ره‌ش و رابردوويه‌كى تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بووه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات.”
جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە عێراق بە چەندین قۆناخ دەستی پێکردووە، هەر لە سەردەمی پاشایەتییەوە تاوەکو رژێمی بەعس. گەورەترین قۆناخی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 1980 بەپێی بڕیاری 666ـی بەعس، کوردانی فەیلی لە ماڵ و حاڵیان دەرکران و بێبەشکران و بڕیاردرا هەموو موڵکەکانیان لێوەربگیرێت.
بەپێی ئامارەکان، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو زیاتر لە 22 هەزار گەنجی فەیلی بێسەروشوێنکران، 5000 کاسبکار و بازرگانی فەیلی زیندەبەچاڵ کراون. هەروەها 600 هەزار کوردی فەیلی لە عێراق بۆ ئێران دەرکران، ئەوە جگە لە گیانلەدەستدانی چەندین کەسیان لە رێگەی دەربەدەریدا.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کوردانی فەیلی “له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له شۆڕشى كوردستان، رووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه و ره‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه”، بۆیە باس لەوە دەکات، “ده‌بێت ئه‌و رابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين.”
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ يادى به ئازارى چل و چوار ساڵه‌ى جينۆسايدى هه‌زاران كوردى فه‌يلى ده‌كه‌ينه‌وه كه له شاڵاوێكى دڕندانه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له شۆڕشى كوردستان، رووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه و ره‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه.
له‌م ياده‌دا داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه به‌پێى بڕيارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه ئه‌و تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساند، كوردانى فه‌يلى له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ره‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بين و هه‌رچى پێويست بێت هاوكار ده‌بين.
جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ره‌ش و رابردوويه‌كى تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بووه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و رابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين.
سڵاو و دروود له ياد و گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردى فه‌يلى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/4