نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى UN كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/4/3 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر تێبینیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌یه‌وه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

دڵخوازەكانتان