پۆلیسی دارستانی سلێمانی : 34 كەسمان دەستگیر كردووە
لە ماوەی مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی 34 کەسیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی راوکردنی ماسی، باڵندەی کێوی، داربڕین و لێدانی بیر بە نایاسایی.
بەگوێرەی ئامارێک کە ئەمڕۆ سێشەممە 2.4.2024 لەلایەن پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ 964 پشتراستکراوەتەوە، لە مانگی ئاداردا 21 هاوڵاتی لەسەر راوەماسی، شەش هاوڵاتی لەسەر راوی باڵندەی کێوی، چوار هاوڵاتی لەسەر داربڕین، سێ هاوڵاتی لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون.
بەشێک لە ئەو کەلوپەلانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە:
1. چەکى تاپڕ: یەک دانە
2. فیشەکى تاپڕ: 10 فیشەک
3. باڵندەى کێوى ئازادکراو: 12 کەوى زیندوو
4. باڵندەى راوکراو: چوار کۆتر
5. داو: دوو دانە
6. لایت و بلاجکتۆر: دوو دانە
7. ئامێرى بیرلێدان: چوار دانە
8. بۆرى ناوبیر: 93 دانە
9.غەتاس: سێ دانە
10.مشار: سێ دانە
11.چەقۆ: یەک دانە
12. بڕینى دارى سروشتى: 30 پارچە دارى سروشتى بڕدراوە
جگە لەم کەلوپەل و باڵندانە، دەیان ماسی راوکراویش دەستیان بەسەردا گیراوە.