ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 13 شوێن و وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش 13 وه‌زاره‌ت و شوێن مووچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م 31ی3ی2024، مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت: “وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی پلاندان”.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەها رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بە دابەشكردنی مووچەی “هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم” كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەهێنێت.