هێمن ههورامی: بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین بۆ شکاندنی پارتی بێت
هێمن ههورامی ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە بەرێوەبەری کاروباری سیاسی یۆنامی لە عێراق دهكات.
ئهمڕۆ پێنجشهم 28ی3ی2024، هێمن ههورامی ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ههژماری تایبهت به خۆی له فهیس بووك بڵاویكردهوه، لە پیرمام پێشوازیمان لە مانۆج ماثیو بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و تەحلیل ی یۆنامی لە عێراق کرد ، لە دیدارەکەدا زۆر بە ڕوونی روانگە و ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دۆخی سیاسی و بریارە نادەستوورییەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ شیکردەوە.
دهشڵێ، لە بارەی ھەڵبژاردنەکانەوە، جەختمان لەوە کردەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەک پارتی ھەموو ھەوڵێکماندا ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێت و لایەنی دیکە رێگرییان دەکرد و پەنایان بۆ دادگای نادەستوری برد و لەوێشەوە بریاری سیاسی نەک یاسایی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دەردەکرا و گوشاری ئابووری و برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پەلاماری درۆن و موشەکیان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ھەولێر بە تایبەتی بەکار دەھێنا.
هێمن ههورامی ئاماژهی بهوهشداوه، بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە ڕوونی بۆ شیکردنەوە کە بەشداری ھەڵبژاردنێک نابین پێش وەختە وەھا دیزاین کرا بێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی بێت و لە ڕێگای دادگایەکی نادەستوورییەوە یاساکانی ھەرێم ھەموار بکەنەوە و ڕوونمان کردەوە کە پارتی دیموکرتی کوردستان لیستی کاندید پێشکەش ناکات بەو جۆرە ھەلبژاردنە کە بە بڕیاری سیاسی و نا دەستووری دادگای فیدڕاڵی بێت.