سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا: دۆخەکە هەستیارە و پێویستە هەڵبژاردن بکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. هەردوولا باسیان لە “هەستیاریی دۆخەکە” کرد و جەختیان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.

کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، لە هەولێر کرا. نێچیرڤان بارزانی و ستيڤن هيچن باسیان لە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، “هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسيان له‌ هه‌ستياريى دۆخه‌كه‌ و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا “هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.”

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌ 2024/3/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسيان له‌ هه‌ستياريى دۆخه‌كه‌ و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

دڵخوازەكانتان