ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە باشماخ بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە

بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرید حەق پەنا، بەرپرسی گومڕوکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 163 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە گومرگ کراوە.

ڕوونیشکردەوە کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 ئاڵوگۆرە باززرگانییەکە بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە و بەهاکەشی گەیشتووەتە 703 ملیۆن دۆلار.

فەرید حەق پەنا وتیشی: ساڵی ڕابردوو لە بواری ترانزیتیشدا کاری گومرکی بۆ 115 هەزار بارهەڵگر بە کێشی 2 ملیۆن و 580 هەزار تۆن بە بڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە ڕێگای سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە.

دڵخوازەكانتان