لیژنهی داكۆكی له ئازادیی رۆژنامهنووسان: هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە شێوازێکی توند مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس کرد
لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژناگەری و مافی رۆژنامەنووسان، لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر ئەو هێرش و توندوتیژییەی دوێنێ لە شاری سلێمانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کرا، هاتە دەنگ.
لە بەیاننامەیەکهیدا، كه تایبهته به بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە سلێمانی، ئاماژه بهوه كراوه: رۆژی 25ی ئاداری 2024 لە کاتی روماڵی خۆپیشاندان و هاووڵاتیان لە شاری سلێمانی، لهبارهی مووچە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی توند و بە بەکارهێنانی هێز، مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و تیمەکانی هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد.
له بهیاننامهكهدا هاتووه: بێگۆمان ئەو کارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای رۆژنامەگەرییە و مەترسییە بۆ سەر ئازادیی ڕادەربڕین و کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان. بۆیە لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارانە و هەموو مامەڵەیەکی نایاسایی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین و داواکارین هەرچی زووترە راگیراوەکان ئازاد بکرێن و کەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەکانی بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
هەروەها دووبارە داوا دەکەین، کە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەگەری فەراهەم بکرێت.