دادگای فیدراڵی به ڕێكاره یاسایهكانی دهستور دانهمهزراوه
هیوا ئەحمەد
ئەهمیەت و گرنگی دادگای فیدراڵی لە دهستور پراكتیزه كردنی فیدراڵیزمدایه، كاری دادگاكه ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان دەسڵاتی فیدراڵ و هەرێم و پارێزگاكان و، لێك جیاكردنەوەی دەسڵاتەكانە بە پێی دەستور، لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی فیدراڵدا.
دادگای فیدڕاڵی تایبەتمەندی خۆی بۆ دیاری كراوە، پێویستە ڕەنگدانەوەی كۆی پاكێجی دەستوور بێت، نەك ئیرادەی دادوەر ببێت بە یاساو بەسەر پیكهاتەیەك، یان زیاتردا جێبەجێ بكرێت.
ئەمەریكاییەكان پێش نووسینەوەی دەستووری عێراق یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت (قانون إدارە الدولە)یان دانابوو، كە بەپێی ئەو یاسایە دەبێت دەستورێك بنوسرێتەوە كە ڕێگە بە دروستبوونی دیكتاتۆرییەت نەدات، دەستوریش لەژێر ڕۆشنایی ئەو یاسایەدا نوسراوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا دادگای فیدراڵی ڕۆڵی لایهنگرانه دهگێڕێت له نێوان حوكمهتی فیدراڵ و ههرێمدا.
لە دەستوری عێراقدا دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی پێ كراوە، كه دەبێت بە ڕێكاری یاسای دیاریكراو دابمهزرێت، ئەویش به ههڵبژاردنی زۆرینەی دوو لەسەر سێ نەك زۆرینەی موتڵەق.
ئەم دادگای فیدراڵییە ئێستا بە بهپێی ڕێكاره یاسییهكانی ماده دهستورییهكه دانەمەزراوە، به بڕیارێكی ئهنجومهنی وهزیران له ساڵی دامهزراوه، لەبەر ئەوە ڕەوایەتیی یاسایی نییە، دهستوری عێراق له ژێر كاریگهری دهستوری ئهمریكادا نوسراوهتهوه دابهشكردنی دهسهڵاتهكه بۆ ههرسێ دهسهڵاتی (تهشریعی و تهنفیزی و قهزای)له بناغهدا بۆ ئهوهیه لایهك نهبێت به حاكمی موتڵهق، بهڵام له عێراقدا دادگای فیدراڵی، نەك دابەشكردنی دەسڵاتەكان نییە، بەڵكو دابەشكردنی ڕۆڵ(توزیع الادوار)ـەكانە بۆ لێدان لە هەرێمی كوردستان.
دادگای فیدراڵییەی ئێستا شەرعییەتی یاسایی نییە و، بە تەنها دانپێدانانی پێكهاتەكانی عێراق شەرعییەتێكی ناجێگیر(ئعتباری) دەداتە دادگا، هەرچەندە لە ئێستادا زۆرینە ڕازین یان بێدەنگن بەرامبەر بڕیارەكانی ئەو دادگایە، تەنها ڕێگر لە بەردەم بە شەرعیبوونی ئەم دادگایە پارتی دیمۆكراتی كوردستانه، كە نوێنەرایەتیی حوكومەت و جەماوەری كوردستانە، متمانە پێنەدانی پارتییش بە شەرعییەتی ئەم دادگایە، دادگای فیدراڵی دەخاتە ژێرپرسیارەوە، ئەگەر دادگای فیدراڵ بە یاسا دانەمەزرابێت و دانپێدانانی پێكهاتەكانییشی نەبێت، لەسەر سەكۆی نێودەوڵەتیش سەنگی نابێت، بەڵكو تەنها وەك پارێزەری ئەجندایەك دادەنرێت.
پارتی دیمۆكراتی كوردستان خوێندنەوەیەكی بابەتییانەی بۆ مەترسییەكانی بەیاسایی ناساندنی ئەم دادگایە كرد، تێگەیشت نیازە شاراوەكان تەنها لە بابەتی مووچە و بوجەدا نییە، بەڵكو مەبەستی سەرەكی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمە، پارتی بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكە كرد، چونكە دانپێدانان بە دادگای فیدراڵیدا ئەگەر بەپێی ڕێكارە یاساییەكانی مادەی 44ی دەستوور دانەمەزرێت و، بەم شێوەی ئێستا بێت لە ژێر هەیمەنەی پێكهاتەیەكدا بێت، كۆتاییهێنانە بەشەراكەتی ڕاستە قینە لە عێراقدا، چونكە دەسهڵاتی جێبەجێكرنیش لای هەمان پێكهاتەیە و زۆرینەی دەسڵاتی یاسادانانیش لای هەمان پێكهاتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەوكات بە ویستی خۆیان دەوڵەت دەبەن بەڕێوە، بۆیە ڕەتكردنەوەی یاساییبوونی ئەم دادگایە بڕیارێكی حەكیمانەبوو، سوربوون لەسەر ئەم بڕیارە زەرورەتێكی حەتمییە، چونكە لە داهاتوودا دەست بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو دامەزراوەكانی هەرێم دەبرێت، ئەوەی بەهێز بۆیان نەكرا بە دادگایەكی نا یاسایی دەیكەن.
جگە لەوەی دوو دامەزراوەی تری دەستوری هەیە بۆ پراكتیزەكردنی فیدراڵییەت، كە تائێستا دانەمەزراون، وەك دامەزراوەیەك بۆ زامنكردن و وەرگرتنی مافی هەرێم و پارێزگاكان، دامەزراوەیەكیش بۆ چاو دێریكردنی جێبەجێكردنی فیدراڵییەت.
بە دەیان خرووقاتی دەستووری هەبووە و زوڵم لە هاونیشتمانیانی كوردستان كراوە، دادگاش لە ئاستیاندا بێدەنگیی هەڵبژرادووە، پێویستە هەموو هێز و لایەنەكان بە گیانی بەپرسیارێتییەوە هاو هەڵوێستبن دژی هەر كارێك دژی هەرێمی كوردستانە، ئەگەرنا مێژوو ڕەحم بە كەس ناكات، چونكە ئەم هەرێمە تاكە هیوای پارچەكانی دیكەی كوردستانی گەورە و نەوەی داهاتووە.