مهسعود حهیدهر: دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانه لە رێگەی وەزارەتی داراییهوه کاروباری دارایی جێبەجێ دەکات
مهسعوود حهیدهر، بریكاری وهزارهتی دارایی عێراق، ڕایگهیاند: بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە پابەند بین بە بنەماکانی دەستووری عێراق، كه لە دەستووری عێراقدا دەسەڵاتی (حصري – تایبهتكراو)ـه حکوومەتی ھەرێمی كوردستانە لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە کاروباری دارایی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.
مهسعوود حهیدهر، دهشڵێ: بەپێی دەستوور حکوومەتی فیدراڵی، دەبێ لە رێگەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات و ههر ڕێوشوێنێك پێچەوانەی ئەمە، دژ بە بنەماکانی دەستووره.
بریكاری وهزارهتی دارایی ڕاشیگهیاند: حيسابى بانكیى فەرمانبەران لە ھەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لە بانکی ناوەندی حیسابێکی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنیا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستانه، ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ (توطين)ـی مووچە.
دهشڵێ: پێویستە وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر حیسابی بانکی، بۆ ئەوانەی کە حیساب بانکییان ھەیە، ئەوانەش کە ھێشتا حیسابیان نییە بە کاش مووچەیان بدرێت و لە ماوەی شەش مانگ ھەتا ساڵێک ھەموو مووچەخۆرێکی ھەرێمی كوردستان حیسابی بانکی بۆ بکرێتەوە، ناشبێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت، شایستەی مووچەی خەڵکی ھەرێمی كوردستان بە سیاسی بکات، کە مافێکی دەستووریی مووچەخۆرانە، کە بەھۆی ئەو دەستتێوەردانە پێشێلکردنی بنەما سەرەکییهکانی دەستووری عێراق بکرێت