وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێسدا دەچێتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستى بەمەبەستى پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان دەستپێکرد.
بە بەشداریی پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان، یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی كۆنفرانسی بۆڵۆنیا پڕۆسێس ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانى كرد کە ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئامانج له‌م كۆنفرانسه پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبەیتی زانستی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە دەستنیشانبكرێت و رێکار و نەخشەڕێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بكرێن کە ماوەی حەوت ساڵە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە.
جگه له چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌م بواره، له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌شت پانێل پێشکەش دەکرێت و تێیدا به‌شداربووان گفتوگۆی ئه‌كادیمی سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له كۆتاییشدا ئه‌نجام و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه تاووتوێده‌كرێن و له راپۆرتێكدا كۆده‌كرێته‌وه؛ تا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و و توێژینه‌وه‌ی زانستی كاری له‌سه‌ر بكات.
وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له ساڵی ٢٠١٥ بڕیاری جێبەجێکردنی بنەماکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی دا، وەک هەنگاوی یەکەم ژمارەیەک لە زانکۆکان دەستیان بەجێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسەیە کرد، دواتر بە قۆناغی جیاجیا زۆرینەی زانکۆکانی کوردستان چوونە ناو پڕۆسەکەوە.