مووچەی تەوتین و بڕیاری تەوتین……!!!
د.نەزاكەت حسێن
ئەڵێی لە دوبەی و لەندەن و امستردام دانیشتووم ئەم وشانە دەبیستم. بڕیاری تەوتین نەک موعەلەب و پاکجکراو بەدرۆن فڕێدراوە ناو دادگای فیدراڵی کاری تەوتین دروست دەکات. موچە کاتێک بکەن بە تەوتین، سوپاو شەقام و ڕاگەیاندن و سەرمایەی وڵات و تەنانەت خواپەرستیەکەشتان تەوتین کرابێت. بەغداد بکەن بەدووبەی ئینجا باسی موچەی تەوتین بکەن.هێشتا بە تەنەکە لەشەقامی کرادەو گەڕەکە ناوبانگەکانتان خۆڵ لەسەرەنوێلکە دەڕژن،باسی موچەی تەوتین دەکەن.نەخۆشخانەکانی کوردستان نەبێت نەخۆشەکانتان هەموو دەمرن.داڵدەی کوردستان نەبێت بۆ خەڵکەکەتان ڕۆژانە لەناو بازاڕەکانتان لافاوی خۆین دروست دەبێت. نیوەی خەڵکەکەتان لەترسی بکوژی و ببڕی و بێ یاساو دادگاو پاشاگەردانی هاتون لەژێر ئارامی کوردستان دەژین،موچەو پارەکانتان لەتورکەیەکدا بەدەستانەوەیە دێننی لە هەولێرو بازاڕەکانی کوردستان خەرجی دەکەن و سەرمایەگوزاری تیادەکەن ،ناوێرن لەماڵ و بانقەکانتان داینێن ،نەتانتوانیوە پارکێک بۆ پشودانی خەڵکەکەتان دروست بکەن پشوی تیابدات لەگەڵ خۆرکەوت هەموویان رادەکەن بۆ کوردستان بۆ گەشت تا هەناسەیەک بدەن . تەوتین تەوتینتان لە چیە،وشەکەش عەیبدار مەکەن