پارتی بەیاننامەكەی مەکتەبی سیاسی بۆ كۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان ڕوون دەكاتەوە

هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای گەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا بەیاننامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لەبارەی بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ كۆنسوڵ و نوێنەرانی یەكێتیی ئەورووپا لە هەولێر ڕوون دەكاتەوە.

هێمن هەورامی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وێنەی كۆبوونەوەكەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: “شیکردنەوە و روونکردنەوەی زیاتری دوایین بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان بۆ هەریەک لە کۆنسوڵی بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، چیک، هۆڵەندا، یۆنان، پۆڵۆنیا، هەنگاریا، بولگاریا، بەرپرسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر و بەرپرسی یۆنامی لە هەولێر”.

دوێنێ دووشەممە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌ لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵیی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکارییانەی دەستوور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بە گشتی،، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

دڵخوازەكانتان