عێراق، لە ڕیزبەندیی وڵاتانی ناسەقامگیری لە جیهاندا پلەی 11یەمینی بەدەست هێناوە

لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە لەلایەن پێوەرەکانی تیرۆری جیهانییەوە، پەیمانگای ئابووری و ئاشتییەوە بۆ ساڵی 2024 دەرچووە بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی ناسەقامگیری، لە کۆی 89 پلەی 11ـی جیهانیشە لە لیستی “وڵاتانی ناسەقامگیری” لە سەرانسەری جیهاندایە.

پێوەرەکە 5 وڵاتی عەرەبی خستە ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتان کە کوەیت، مەغریب، مۆریتانیا پێشەنگن لە سەسەقامگیری لەگەڵ قەتەر و عومان، پەیمانگاکە خاڵی سفری بە هەموویان بەخشی، زیمبابۆی و زامبیا و ڤێتنام لەو ڕیزبەندییەدا هاتن کە نا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستی دەبنەوە و سەلامەتترینن لە سەرانسەری جیهاندا، پەیمانگاکە خاڵێکی سفریشی پێیان بەخشیوە.

سووریا لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی و پێنجەمی جیهانە لە ڕیزبەندی کەمترین سەقامگیری جیهان بە کۆکردنەوەی حەوت هەزار و 890 خاڵ، عێراق پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی و پلەی 11 لەسەر ئاستی جیهان بۆ کەمترین سەقامگیری جیهان بە کۆکردنەوەی حەوت هەزار و 78 خاڵ، هاوکات بورکینا و پاکستان دوای ئەو هاتن.

لەلایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی 2017ەوە، تاکو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی مردن بەهۆی تیرۆرەوە لە جیهاندا بە ڕێژەی 22% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 8352 حاڵەت و ئێستا لە بەرزترین ئاستدایە، هەرچەندە هێشتا بە ڕێژەی 23% کەمترە لەوەی لە لوتکەی ساڵی ڕابردوودا بووە 2015

ئەگەر ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر نەبوایە، رێژەی مردن لە سەدا پێنج کەمتر بمایەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە مەترسیی ناسەقامگیریی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەروە لە زۆربووندایە. ترسی ئەوە هەیە کە بازنەی ململانێکانی غەززە بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە فراوانتر بێت.

دڵخوازەكانتان