پێشمه‌رگه‌ شكستی به‌ پیلانێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر هێنا

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شكستییان به‌ پیلانێك بۆ مووشه‌كبارانكردنی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌ سنووری گه‌رمیان هێنا.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/8/2022، لەلایەن فەوجی چوار، لە نزیک زەمبور، دەست بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشا گیرا، کە ئامادەکرابوون بۆ بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم”.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێكیان به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

دڵخوازەكانتان