داوای هەڵوێست لە سەرۆككۆمار دەكرێت

پێویستە سەرۆککۆماردەسەڵاتەکانی بەکاربێنێ لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دەستوور و دەرکردنی بڕیارەکانی دژی ھەرێمی کوردستان ، کورد دەیەوێ تەنیا بەگوێرەی دەستوور مافەکانی دابین بکرێت نەک زیاتر، کەچی عێراق پابەند نییە بە دەستوورەوە ، ئەمە قسەی شرۆڤەكارێكی سیاسییە .ئیبراھیم مەندەلاوی، شرۆڤەکاری سیاسی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بەندەکانی دەستوور سەرۆککۆمار سەرۆکی وڵاتە و تایبەتمەندی خۆی ھەیە بە چەندین دەسەڵاتەوە، لەوانەش پارێزەری دەستوورە، ئەو دەستوورەی ئێستا بڕگە و ماددەکانی پێشێل دەکرێن و بێدەنگیشی لێ دەکرێت، یەکێک لە ئەرکەکانی سەرۆککۆمار ئەوەیە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەری پابەندی جێبەجێکردنی دەستوور بکات.

دەشڵێت: لەماوەی ڕابردوو ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین بڕیاری نایاسایی و نادەستووری بوویەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەرکی سەرۆککۆمارە ڕۆڵی ھەبێت

. ڕوونیکردەوە: مەبەست لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن کوردەوە ھەر بۆ ئەوەبووە لە کاتی پێویست بەرگری لە دەستووری عێراق بکات،

 ئەو دەستوورەی کورد دەیەوێ وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، کەچی عێراق پێوەی پابەند نییە.

 

دڵخوازەكانتان