گوته‌بێژى حكوومه‌ت كاتى ڕاگه‌یاندنى خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێ
گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/8/2022، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: “به‌م نزیكانه خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌زاره‌تى دارایی خشتهكه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئومێده‌وارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌ش بكرێت”.