سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاند ” تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقلیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە”.

راشیگەیاند ” دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت”.

دڵخوازەكانتان