باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی کات لە ڕەمەزاندا

لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، زۆربەی خەڵک دەست دەکەن بە دانانی پلانی ڕۆژانە بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکانیان ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بابەتە ئاسان نییە، بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە زۆربەی كەس كاتەكانیان تێكدەچێت ، چونكە زۆربەی كات لە ماڵەوە دەبن

ڕاهێنەران ئامۆژگاریمان دەكەن كە ڕێکخستنی خەوتن لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر گرنگە، كاتەكانیش تێکدەچێت و کاریگەری لەسەر هەموو ئەرکەکانی ڕۆژانەمان دەبێت.

كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە كە پشتی بە چاوپێكەوتنێكی ڕاهێنەرێكی كۆمەڵایەتی بەستووە و دەڵێت :” خەوتن دەتوانرێت لە ڕۆژێکدا دابەش بکرێت بۆ دوو بەش، کاتێک خەوتن ڕێكخرێت تەواوی ئەركەكانی دیكە ڕێكدەخرێت .

جۆرێك لە تاقیكردنەوەی خۆت ئەنجام بدە بۆ ئەوەی بزانیت توانیویتە كارەكانت باش بەڕێوەبەریت لەڕێگەی ئەم پرسیارانەوە

ئایا ئەو دەستەواژەیە دووبارە دەکەیتەوە کە کاتم نییە؟

ئایا دواکەوتوویت لە کاتەکانی چاوپێکەوتنەکانت؟

ئایا ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت؟

کاتێک دەست دەکەیت بە جێبەجێکردن، ئایا دەست دەکەیت بە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە سەرەتا حەزت لێیە؟

وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی ئەو هەڵەیەی کە ئەنجامی دەدەیت کە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کات و بێتوانای

دڵخوازەكانتان