لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەكانی ئێران لەسووریا 9 باڵەخانە و 1000 مووشەك خاپوور كراون

ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف ئیسرائیل” وێنەی مانگی دەستكردی بڵاوكردەوە كە لەلایەن كۆمپانیای ئەمریكی “پلانێت لابس”ەوە گیراوە و لەلایەن “ئۆرۆرا ئینتل”ەوە دابینكراوە، وێنەكان دەریدەخەن كە هەندێك بینای توێژینەوەی زانستی ناوەند لە بنكەكە بە تەواوی وێران كراون.
بینای ناوەندی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵینەوەی ئۆپەراسیۆنەكان لە سوریا چەند جارێك لەلایەن ئیسرائیل كراوەتە ئامانج، هەروەها ناوچەی دەوروبەری مەسیەف كە پێدەچێت وەك بنكەیەك بۆ هێزەكانی ئێران و میلیشیاكانی لایەنگری تاران بەكاربهێنرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار كراوەتە ئامانج.
لەوبارەیەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە كاتی هەڵكوتانە سەر ئەو شوێنەدا زیاتر لە هەزار مووشەكی دروستكراوی ئێران لەناوبراون.
ئەو روانگەیە ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو تەقینەوانە ماوەی 6 كاتژمێری خایاندووەو دەرئەنجامی مووشەكی مەودای مامناوەندی زەوی بۆ سەرزەوی بووە كە لە ناوەندی توێژینەوەی زانستی بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی شارەزا لە سوپای پاسدارانی ئێران دروست كراون .

دڵخوازەكانتان