وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت چه‌كێكی هه‌بێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ددیاریده‌كه‌ن، به‌پێی رێنماییه‌كانیش هه‌ر ماڵێك بۆی هه‌یه‌ چه‌كێكی هه‌بێت.
 
عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستپێكردنی چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ مانگی (نیسان/4)ی 2024ه‌وه‌ ده‌بێت، دواتریش مه‌رج و رێنماییه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن.

باسی له‌وه‌شكرد، هه‌مو خێزانێك له‌چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌توانێت چه‌كێكی هه‌بێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك چه‌كه‌كه‌ی تۆماربكات و چه‌كی سوك بێت، نه‌ك قورس

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 31ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 بڕیاریدا ڕێگه‌ به‌ هه‌مو ماڵێك بدات چه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌رجێك خاوه‌نه‌كه‌ی به‌پێی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یه‌ندراو چه‌كه‌كه‌ی تۆمار بكات.

عه‌مید میقداد میری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، “ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ تۆماركردنی چه‌ك دیاریكراوه‌ له‌ كۆتایی مانگی (كانونی دوه‌م/12)ی 2024 كۆتایی دێت، دوای ئه‌وه‌ كاته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان تۆمار نه‌كردوه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كیان پێ بگیرێت روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌”.

دڵخوازەكانتان