پەرژینی بەشێك لە یەكەكانی گوندی ئەڵمانی دەڕوخێنرێت

به‌مه‌به‌ستی لابردنی زیاده‌ڕۆیی و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕوخاندنی به‌شێك له‌ سیاج (په‌رژین)ی گوندی ئه‌ڵمانی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی سلێمانی راگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ سیاج (په‌رژین)ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی گوندی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ ده‌ڕوخێندرێت.

ژمارەیەك هاوڵاتیی لەسەر دروستكردنی سیاجێکی زیاده‌ڕۆیی له‌ گوندی ئەڵمانی سكاڵایان تۆماركردوە

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشیكردوه‌، پێشتر ژمارەیەك هاوڵاتیی لەسەر دروستكردنی سیاجێکی زیاده‌ڕۆیی له‌ گوندی ئەڵمانی سكاڵایان تۆماركردوە و ئه‌وه‌یانخستۆته‌ڕو، “په‌رژینه‌كه‌ لە سنوری موڵكی ئەوان دروستكراوە”.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ئامێری (ِشۆفڵ)ه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌، په‌رژینه‌كه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی ڕوخێنرا كە به‌زیاده‌ڕۆیی دروستكراوه‌.

دڵخوازەكانتان