كارەبای كاسۆمۆڵ بە هۆی قەرزی كەڵەكە بوەوە بڕاوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای کاسۆ مۆڵ پەیوەندی بە کێشەیەک هەیە لە پێوەری کارەباکانیان و ئەو قەرزانەی کارەبا کە رادەستیاننەکردووە، هەر کاتێک چارەسەرکرا کارەباکانیان دێتەوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی راگەیاند، ئەمڕۆ کارەبای بەشێک لە دووکانەکانی ناو بازاڕی کاسۆ مۆڵ بڕاوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێکیان کێشە لە پێوەرەکانیاندایە و بەشێکی دیکەشیان قەرزێکی زۆری کارەبا هاتووەتە سەریان و رادەستیان نەکردووە.

ئاشکراشیکرد، هەر کاتێک دووکاندارەکان سەردانیان کردین و پارەی قەرزەکانیان رادەستکرد، راستەوخۆ کارەبایان دێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کارەبای بەشێک لە دووکانەکانی کاسۆ مۆڵ بڕاوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دووکاندارەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

دڵخوازەكانتان