بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی چەمی رێزان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

راگەیاندنی فەرمیی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، سەر رێگەی چەمی رێزان، لە نزیک پێچەکانی گەورەدێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کە مریشکی بارکردبوو، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە، “بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی لێدوانێک کە هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە عەرەبن. بە دڵنیاییەوە رووداوەکە لە دەمەوبەیان و تاریکیدا روویداوە، چونکە بەشێک لە مریشکەکان دەعبا و شت (ئاژەڵی کێوی) لێی خواردوون.”

دڵخوازەكانتان