بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەكات، چەند كۆمپانیایەكی ساختەی ئاڵوگۆڕی دراو، بە ناوی كڕینی ئۆتۆمبێل، فیڵ لە خەڵك دەكەن.
بانكی ناوهندیی عێراق بڵاوی کردەوە،: “هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان، لە بوونی حاڵەتی ساختەکاری و دهستبڕینی دارایی، کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوەوە دەكرێت.”
لەبارەی ساختەكارییەكەوە، هاتووە: “ئهو کۆمپانیایانه مۆڵەتی بانکی ناوهندیی عێراقیان نییه و ئهو ساختهکارییهی دەكەن و بانگەشەی ڕێکخستنی مامەڵە بۆ هاووڵاتییان دەکەن، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان.”
داوای لە هاووڵاتییان كردووە، وردبینی لەو كۆمپانیایانە بكەن، پێش ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هاتووە: “داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق وردبینی و دڵنیابوون لە کاری ئەو کۆمپانیایانە بکەن، هەروەها بۆ دڵنیابوون لە دامەزراوە داراییەکان، کە لەلایەن بانکی ناوهندی پەسەند کراون و مۆڵەتیان پێدراوە، لە رێگەی (دابینکردنی خزمەتگوزاریی کۆکردنەوەی باجی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی حکوومی) بەدواداچوون بكەن.”
بانكی ناوەندی وێرای هۆشدارییەكە داواشی كردووە : “ئەگەر ئەم جۆرە حاڵەتانەتان دیت، تکایە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.”