دو دوكانی غاز فرۆشتن لە سلێمانی داخران

بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە كڕیار و پابەند نەبون بە رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دو دوكانی غازفرۆشتنی داخست.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دو غازفرۆش بتڵی غازیان بە سەرو نرخی دیاركراو فرۆشتوە كە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەكانە، هەربۆیە دوكانەكانیان داخراون و رێكاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتەبەر.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان باسی لەوەش كردوە، نرخی بتڵێك غازی پڕی 28 كیلۆگرامی بە 8 هەزارو 500 دینارەو رێگەنادەین هیچ كەس و دوكاندارێك بە زیاتر لەو نرخە بیفرۆشێت، ئەو غازەشی لە بەنزینخانەكاندا دەفرۆشرێت بازرگانییەو لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی نەكراوە، هەر بۆیە بەدەرە لەو نرخە پاڵپشتیكراوە.

دڵخوازەكانتان