مهسرور بارزانی بڕیاریدا بە بەردەوام بوونی پێدانی کۆمەک بە کەم ئەندامان
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه:
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئابی 2022, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.