ئەو کەشتییەی لە ڕێگەدا بەرەو عێراق، بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەیەوە دانیشتووانی شارێکی ئەفریقای هەراسان کردبوو، لە کۆتاییدا بە 19 هەزار سەر ئاژەڵەوە گەیشتە کەنارەوەکانی پارێزگای بەسرە.
چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، ئەم کەشتییە کە ناوی “کوێت”ـە لە بەرازیلەوە بەرەو عێراق کەوتەڕێ، 19 هەزار سەر ئاژەڵی هەڵگرتبوو کە زۆرینەیان مانگا بوون، بەڵام لەوکاتەی کە ئەم کەشتییە گەیشتە شاری کیپ تاونی باشووری ئەفریقا، ناڕەزایەتیی و گردبوونەوەی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵەکان بۆنیان زۆر ناخۆش بوو، خەڵکەکە ناویان لەو کەشتییە نابوو کەشتییەکە بۆگەنەکە”.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە میدیای عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، بەیانیی ڕۆژی 06-03-2024 کەشتییەکە گەیشتووەتە ئاوەکانی مینای ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.