چوالەی نۆبەرە كیلۆیی 30 هەزار دینارە

نۆبەرەی چوالە هاتووەتە بازاڕەوە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی 30 هەزار دینارە، میوە فرۆشێک دەڵێت، خواستی لەسەرە.

چوالەی هاوردەی تورکیا ماوەی دوو رۆژە هاتووەتە بازاڕەوە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی 30 هەزار دینارە.

هۆکاری گرانی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە دەرەوە دێت و نۆبەرەیەتی و بوونی خواستە لەسەری.

ماوەی نزیکەی 20 رۆژێکی دیکە چوالەی خۆماڵی پێدەگات و نرخەکەی بە تەواوی دادەبەزێت.

چوالە یەکێکە لە میوە بەهارییەکان و تامێکی مزر و ترشی هەیەو زۆرجار بە خوێوە ئەخورێت، لەهەرێمی کوردستانیش بەرهەمێکی باشی هەیە.

دڵخوازەكانتان