زانیاری لەبارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری دەخرێتەڕوو

وەزارەتی ناوخۆ زانیاری لەبارەی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی دەخاتەڕوو، گۆڕانکاری لە وادەی بەسەرچوون و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری کراوە.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەمەودوا مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەکانییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت و نوێ دەکرێتەوە، بە مەرجی پشکنینە پزیشکییەکانی دیاریکراو.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە شەش مانگ پێش رێکەوتی بەسەرجوونی مۆڵەتەکەی داواکاری نوێکردنەوە پێشکەش بکات. دوێنێ 24/8/2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان سیستەمی مۆڵەتی شوفێری ئەلیکترۆنی کارا کرا

دڵخوازەكانتان