بەنگین رێکانی: ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەنتەرێکی پزیشکی بۆ شێرپەنجە لە دهۆک کردەوە و لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش گوتی، ”تاوەکو هەردوو حکومەت دەگەنە رێککەوتن، مووچە مانگانە دەنێردرێت”.
ئەمڕۆ شەممە، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەنتەرێکی پزیشکیی شێرپەنجەی لە دهۆک کردەوە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە جێبەجێ کراوە و گوتی، ”ئەمە یەکەم پڕۆژەیە کە حکومەتی فیدراڵی لە دهۆک جێبەجێی دەکات کە لەلایەن وەزارەتی ئێمەوە جێبەجێ کراوە”.
بەنگین رێکانی گوتی، “پڕۆژەکە لە ساڵی 2019ـەوە پارەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام ئێستا تەواو بووە و تەنیا ئەوە ماوە ئامێری پزیشکی تێدا دابنرێت، کە ئەوەش جێبەجێ دەکەین”.
نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری هەزار و 100 مەتر دروستکراوە و چوار نهۆمییە و بەگوتەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، گوژمەیەکی شەش ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە.
بەنگین رێکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و گوتی، ”تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتن، مووچە نابڕدرێت و مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت”.
لە 25-3-2023وە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە. ئەوەش ئاستەنگی جیدی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران