کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پرووشە باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پرووشەباران دەبارێت. کەشناسێک باس لەوە دەکات، بارانبارینی سبەی کەمە، بەڵام کۆتایی هەفتە بارانی باش دەبارێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما “نزیک” دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، “پرووشە باران” دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “سبەی ئەگەری باران لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام بڕەکەی زۆر کەمە و لە ملیمەترێک زیاتر نابێت”.

ئەو کەشناسە گوتی، 7 و 8 ـی ئەم مانگە بارانی “باش” لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە بێت؛

هەولێر؛ 17 پلەی سیلزی

سلێمانی؛ 15 پلەی سیلزی

دهۆک؛ 16 پلەی سیلزی

کەرکووک؛ 18 پلەی سیلزی

هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلزی

زاخۆ؛ 17 پلەی سیلزی

سۆران؛ 16 پلەی سیلزی

حاجی ئۆمەران؛ 7 پلەی سیلزی

گەرمیان؛ 22 پلەی سیلزی

دڵخوازەكانتان