عەلی حسێن ڕۆڵ و گرنگی كەناڵی سلێمانی لە هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگە و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنوسی بەتوانا بەرز دەنرخێنین

عەلی حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی هەڵەبجەی _ ڕاپەڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سلێمانیان كرد و لەلایەن مەریوان شەریف بەڕێوەبەری ناوەندەكە و ئەندامانی بۆرد و ڕۆژنامەنوسان پێشوازیان لێكرا.

دواتر لە كۆبونەوەیەكدا بەڕێز عەلی حسێن پشتوانی خۆی بۆ ستافی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سلێمانی دوپاتكردەوە و تیشكی خستەسەر ڕۆڵ و پێگەی میدیا و سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان ، بەتایبەت لە شاری سلێمانی و دڵنیایی دایە ڕۆژنامەنوسان كە پشتیوان و هاوكاریان دەبێت .

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەڕێز عەلی حسێن ڕۆڵ و گرنگی كەناڵی سلێمانی لە هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگە و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنوسی بەتوانا بەرز نرخاند لە كۆتایی سەردانەكەشیدا بەشەكانی كەناڵەكەی بەسەر كردەوە دڵنیای دایە ڕۆژنامەنوسان كە پشتیوان و هاوكاردەبێت .

لێدوانی فەرمی

دڵخوازەكانتان