ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق له‌سه‌دا 50ـی باج له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاژه‌ڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 باج له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاژه‌ڵی زیندوو به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی نرخی گۆشتی سوور كه‌مبكرێته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ نرخی گۆشتی سوور له‌ ته‌واوی شاره‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركووك، كه‌ كیلۆی گۆشتی سوور گه‌یشتووه‌ته‌ 25 هه‌زار دیناری عێراقی.

دڵخوازەكانتان