ڕەشەبا بەهێزەکەی سلێمانی بەردەوام دەبێت”

خێرایی بای باکور کاریگەری لە سەر هەرێمی كوردستان تاكۆتای مانگ دەمێنێت سالار حاجی عەلی: شارەزا لە بواری کەشناسی  بە كەناڵی  ڕادیۆ و تەلە فزینی سلێمانی ڕایگەیاند:”خێرایی بای باکور کاریگەری هەرماوە لە سەرناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 27ی مانگ ئەم کاریگەری یە بەرەو لاوازی دەڕوات بەڵام
بۆ ڕۆژانی تر تا کۆتایی مانگ کاریگاری بەلاوازی لە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمێنێتەوە.

وتیشی :” شەوانە لە ناوچە شاخاویەکان پلەکانی گەرما لە خوار سفر ئەمێنێتەوە لە سەرەتای مانگی داهاتو هەرێمی کوردستان کراوە دەبێت بۆ هاتنی نزمە پاڵەپەستۆکان پێ ئەچێت باران بارین دەست پێ بکاتەوە

سەبارەت بە دیاری كردنی خێرای با  سالار حاجی عەلی  دەڵێت :” لای زۆر کەس بۆتە پرسیار ئەڵێن چۆن بزانین خێرایی بای باکور کۆتایی چۆن دیاری دەکرێت
بەم شێوەیە دیاری دەکرێت
ئەگەر خێرایی با 20کم بو لە کاتژمێرک دا ئەوە دوو ڕۆژە وە ئەگەر خێرایی با 30کم بوو
 ئەوە سێ ڕۆژە ئەگەر 40بۆ 50کم بوو ئەو چوار بۆ پێنج ڕۆژە تا چەند بەرزبێت
 خێرایی ئەوەندە ڕۆژ بەردەوامی ئەبێت ئەم دیاری کردنە بەس بۆ خێرایی بای باکورو بای باکوری ڕۆژ هەڵات ئەبێت
 ئامادەکردنی

ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕەشەبایەكی بەهێز هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی گرتووەتەوە و پلەكانی كەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە

دڵخوازەكانتان