سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكدا بڵاوكردەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەهەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی:لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، جەخت لە پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی و زمانی دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و پەروەردە و فێربوون و ئازادیی زمانی دایك لە هەموو شوێنێكی سەر زەوی، دەكەینەوە.
دەشڵێت: لەم یادەدا بە ڕێزەوە هەموو ئەوانە بە بیر دەهێنینەوە كە خزمەتیان بە زمانی كوردی و زمانی دایك لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان كردووە. دەستخۆشی لەوانەی لەو خزمەتە پیرۆزە بەردەوامن لەپێناو پاراستنی گرنگترین ڕەگەز و بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و كولتووریدا كە زمانی دایكە.