بڕیاری نوێی هاتووچۆ؛ گۆڕانکاریی لە مۆڵەتی شۆفێریدا دەکرێت

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و مۆڵەتی تایبەت و گشتی نامێنێت. رووداو بۆ یەکەم جار جۆرەکانی مۆڵەتی شۆفیری ئاشکرا دەکات. 

دەقی گۆڕانکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری

– جۆری A؛ هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.

– جۆری B؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

– جۆری BE؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.

– جۆری C1؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

– جۆری C1E؛ دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت، 

– جۆری C؛ هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– CE؛ جۆری هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت. 

– جۆری D1؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– جۆری D1E؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

– جۆری D؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

– جۆری DE؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

– جۆری T؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت.

دڵخوازەكانتان