لە سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی بۆ قەدەغەکردنی ڤەیب و جگەرەی ئەلیكترۆنی جێبەجێناكرێت

رێژەی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناو گەنجان  زیادی كردوە لە سلێمانیش بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی بۆ قەدەغەکردنی ڤەیب و جگەرەی ئەلیكترۆنی جێبەجێناكرێت

لە راپۆرتێکی پزیشکیدا کە لە لاپەڕەی “بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، جگەرەی ئەلیكترۆنی زیانی زۆری بۆ تەندروستی ئەو منداڵ و گەنج و كەسانە دەبێت كەبەكاری دەهێنن و هۆكارێكە بۆ زیادبوونی نەخۆشیەكانی دڵ و نەخۆشیەكانی سنگ.

بە گوێرەی ئاماری گەشتوگواری سلێمانی، زیاتر لە 300 کافتریای کێشانی نێرگەلە تەنیا لە ناوەندی شارەکەن، تائێستاش هیچ هەڵمەتێکی چڕی لیژنەکانی چاودێری بۆ قەدەغەکردن و داخستنی ئەو فرۆشگانە ئەنجامنەدراوە ، لە كاتێكدا لە شاری هەولێر هەڵمەتی چڕی هێزە ئەمنیەكان بۆ قەدەغەكردنی جگەرە ئەلیكترنیەكان لەماوەی رابردوودا بەرێوەچووە

رێگای قاچاخ هەنگاوی سەرەکی یەکەمی گەیشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ”ن بە شارەکانی هەرێمی کوردستان، وە چەندان مشتەری دیکەیان هەیە کە لە شارەکانی دیکەوە دێن لە سلێمانی دەیکڕن.

ڤەیپ، نرخەکانیان لە نێوان پێنج هەزار بۆ زیاتر لە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێن،

پێشتر نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاوردەکردنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی قەدەغە کراوە، لە هەولێر و دهۆک، زۆرێک لە فرۆشگە و بنکەکانی فرۆشتن داخراون

دڵخوازەكانتان