نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستان ده‌كات
به گه‌رمى پيرۆزباييى يادى حه‌فتا و يه‌ك ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستان له به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاريه‌ت و لقه‌كان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى يه‌كێتييه پێشه‌نگه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيوادارم هه‌ميشه له سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدا بن.
مايه‌ى شانازيمه كه ڕۆژگارێك له ڕيزه‌كانى يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستاندا كارم كردووه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوپۆل و هاوكار و هاوڕێى قوتابيدا، خزمه‌تمان به ئامانجه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه پێشه‌نگه كردووه. به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ده‌ڕوانين كه هه‌ميشه وه‌ك قوتابخانه‌يه‌كى پێگه‌ياندنى سه‌ركرده و كاديرانى پێشكه‌وتوو بووه.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له ڕۆڵى يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه بۆ بره‌ودان به كارى ڕێكخراوه‌يى و پاراستنى مافه‌كانى قوتابيان و ئه‌وپه‌ڕى بايه‌خ و گرنگيدان به زانست و فێربوون و په‌روه‌رده‌يه‌كى دروست كه ببێته بناغه‌ى داهاتوويه‌كى باشتر و كۆمه‌ڵگه و وڵاتێكى پێشكه‌وتوو.
بۆ ئه‌مه هيوا و بڕوامان به قوتابيانى كوردستان و تواناكانيان هه‌يه و هه‌موو پشتگيرييه‌كان بۆ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو شه‌هيدانى يه‌كێتيى قوتابيانى كوردستان و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و سڵاو دروود له گيانى پاكيان.