كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌كاته‌كانی ئێواره ئه‌گه‌ری نمه‌باران و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه
به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی شوباتی 2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاکانی هەرێم لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سبەی دووشەممە 19ی شوباتی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەهەندێ لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە بارانێکی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەبارێت لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات