لە سلێمانی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردەوە

یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەناو شاری سلێمانی دەوام دەوام دەستیپێکردووەتەوە. 

زیاتر لە چوار مانگە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، کە هۆکارەکەی بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەگەڕێتەوە، قوتابییانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕانیە و گەرمیان لە خوێندن بێبەش کردبوو.

 نەژاد عەبدوڵڵا، یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەناو شاری سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە. 

 لەکۆی 1307 ناوەندی خوێندن 1208 ناوەندی خوێندن دەوام دەکەن، ئەو قوتابخانانەی کە ئێستا دەستیان بە دەوام نەکردووەتەوە، لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری سلێمانین.

دڵخوازەكانتان