پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
سیروان محەمەد، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کارەبای سلێمانی، ئاشكرای كردووە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، لەسه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، بە بڕی 187 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
رونیشیكردۆتەوە دوو محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی، بۆ یاریدەری هه‌ردوو محاویله لە وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا دادەندرێت،دوو محاویله‌ی یاریدەریش بۆ محاویله‌ی 13 فیده‌ری 21 دادەندرێ،
سیروان محەمەد ڕاشیگەیاند له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی 13 له سنووری تۆڕی كاره‌بای ماڵان له گه‌ره‌كی به‌ختیاری، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره پڕۆژەکە له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بکرێت.