گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیاند پێویستە تاوەکو 30ـی تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن

عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بەرپرسی لقەکان لە وەزارەتەکە، رۆژی یەکشەممە 11ـی شوباتی 2024 راگەیاند پێویستە تاوەکو 30ـی تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن

عەلی عەباس گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت سێ‌ بژارە دەخرێنە بەردەم ئاوارەکان. یەکەم گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان. دووەم، نیشتەجێبوون لەو شوێنەی ئێستا وەک ئاوارە تێیدادەژین؛سێیەم، چوونە پارێزگەیەکی دیکە و ئەو کات وەک گەڕاوە هەژمار دەکرێ

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستاندا 24 کەمپ هەن. گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتی، “بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی 35 هەزار بۆ 37 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکاندا هەن کە ژمارەیان نزیکەی 120 هەزار کەس دەبێت هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە، سوومەند دەبێت لە هاوکاری و پشتیوانییەکانی وەزارەت وەک پێدانی پارە، دابینکردنی کەلوپەلی نێو ماڵ، تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دامەزراندن.

دڵخوازەكانتان