نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورددا ڕایگه‌یاند به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پیرۆزیان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نووسه‌ران ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: له‌ یادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.

به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پیرۆزیان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم. نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌میشه‌ بۆ هۆشیارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى كورد و كوردستان و بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆریان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌وامیان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى داوه‌. سڵاو له‌ گیان و یادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌میشه‌ له‌ بیرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان






دڵخوازەكانتان