روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لە سەر چەواشەکاریی هەندێک ماڵپەڕ و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا بڵاوكردەوە کە هەوڵیانداوە، بۆچوون و لێدوانەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن، لە روونکردنەوەکەدا هاتووە؛ “هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە راستییەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەل کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە گرتنەبەری هەموو رێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.

هەر لە روونکردەوەکەدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەیداوە “خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

دڵخوازەكانتان