محەمەد شوکری: هەرێمی کوردستان توانای راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی هەیە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان توانای راکێشانی وەبەرهێنەری زۆری هەیە، ئێمەش وەکو دەستەی وەبەرهێنان و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش هەموو ئامادەییەکمان کردووە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی کە بێن لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕ بخەن.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، هەرێمی کوردستان توانای راکێشانی وەبەرهێنەری زۆری هەیە، ئەمەش لە چەند رووێکەوەیە، یەکێک لەوانە سەرچاوەکانی ژێرزەوی و سەرزەوییە، هەروەها هەبوونی خاکێکی بەپیت و ئاو و شوێنی گەشتیاری.

گوتیشی: هەرێمی کوردستان لەداهاتوودا دەبێتە شوێنێکی گرنگی وەبەرهێنەرانی بیانی، ئەمەش بەهۆی ئەو ئامادەکارییانەیە کە ئێستا لەهەرێمی کوردستاندا دەکرێت، دەشڵێت: رەنگە ئێمە لەهەموو سێکتەرەکان پێویستمان بە وەبەرهێنەری بیانی نەبێت. بەڵام لە هەندێک سیکتەری وەک پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری گەورە و رێگاکانی هاتووچۆ و شەمەندەفەر و هاتووچۆی گشتی ناو شارەکان، هەروەها دروسکردنی سەد و کارگە و سوود وەرگرتن لە کانزاکان، ئەوانە هەمووی پێویستی بە سەرمایەی بیانییە.

دڵخوازەكانتان