ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە 12%ە


تاكی عێراقی ساڵانە نزیكەی 120 كیلۆگرام خۆراك بەفیڕۆ دەدات و كۆی گشتی بەفیڕۆدانی ساڵانەی هاووڵاتییان دەگاتە نزیكەی 5 ملیۆن تۆن، ئەمەش وایكردووە وڵاتەكە لە ڕیزی بەفیڕۆدەرترین خۆراكەكانی جیهان بێتئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2023 ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە 12%


سوهەیل هەردان، چێشتلێنەرێكە كە تایبەتە بە ئامادەكردنی خواردن بۆ بۆنە كۆمەڵایەتییە گەورەكان، وەكو ئاهەنگی هاوسەرگیری و پرسە و كۆنفرانسی كاندیدەكانی هەڵبژاردن، بە عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، ئەو كەسانەی داوام لێدەكەن سفرەی گەورە بۆ بۆنە كۆمەڵایەتییەكانیان ئامادە بكەم پێم دەڵێن كە خواردنی زیاتریان دەوێت لە ژمارەی چاوەڕوانكراوی ئامادەبووان، هەندێكجار بڕی خواردنی ئامادەكراو دوو هێندە یان زیاترە لەوەی كە پێویستە.
هەروەها عەبدولسەلام موحەممەداوی، یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتی ئەلبو محەمەد لە بەغدا گوتی: هۆكاری ئامادەكردنی خۆراكی زیاتر لەوەی پێویست لە بۆنە تایبەتەكاندا دەگەڕێنێتەوە بۆ داب و نەریتی ئەو خێزانانەی كە خواردن ئامادە دەكەن.


هەروەها فیراس عیسا، توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت:نەبوونی هۆشیاری و داب و نەریتە كۆمەڵایەتییەكان، پاڵنەری سەرەكین بۆ بەردەوامبوونی دیاردەی بەفیڕۆدانی خۆراك لە عێراق. دەشڵێت: كۆمەڵگە پێویستی بە هۆشیاری هەیە لەسەر پرسی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئابووری و كشتوكاڵی و ژینگەیی بەفیڕۆدانی خۆراك.


هەروەها ئەحمەد عەباس شارەزای بواری ژینگە گوتی: فڕێدانی خۆراك بە شێوازی نەشیاو ئاو و خاك پیس دەكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر ژینگەی دەوروبەر دەبێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو. زۆربەكارهێنانی خۆراكیش فشار لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان زیاد دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە بەكارهێنانیدا، كە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شوێنە سروشتییەكان. لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانی خۆراك تاڕادەیەكی زۆر پشت بە ئاو دەبەستێت.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پرسی گرنگیدان به‌ ژینگه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ و كه‌ “ژینگه‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئێمه‌یه‌ و جیا له‌ دامه‌زراندنی سیته‌مێكی ریسایكلینی هاوچه‌رخ”.


عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، “ئێمه‌ هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین پاشماوه‌ی خۆراك كه‌مبكه‌نه‌وه‌، هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و زبڵه‌ی كۆده‌كرێته‌وه‌، بۆنی گه‌نیوی لێدێت، كه‌ هی خواردنه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر ته‌خته‌ و دار و نایلۆن فڕێبدرێت، بۆنی نایه‌ت”.
هۆشداریشیدا، له‌هاویندا به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌، زبڵخانه‌كان گڕده‌گرن و به‌هۆیانه‌وه‌ گازی میسان بڵاوده‌بێته‌وه‌، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆسه‌ر ژینگه‌ و مرۆڤ ده‌بێت.

دڵخوازەكانتان